e-mail

 

زه‌‌رده‌شت‌و ئاوێستا

په‌نده‌کانی رابه‌ندرانات تاگور

گه‌لێکی په‌ژمورده‌و نیشتیمانی په‌رت

دادگایی ئه‌نفال

گورگی ته‌ره‌

گۆڕه‌ جووله‌که‌

ماڵپه‌ڕی کوردی

ماڵه‌وه‌

 

 

زانایانی جیهان چۆن باسی ئاشو زەردەشت دەکەن

عه‌زیز مورادی  20/06/2015

 ھیگڵ: تیشکی زانست بۆ یەکەم جار لەگەڵ لەدایکبوونی زەردەشت جیھانی رۆشن کردەوە.

ھرتسفێڵد: ماندوونەناسی.. کە لەسەر بنەمای راستی پەیدایە، گزنگێکە لە ئایینی بەشکۆی زەردەشت.

شتینز: زەردەشت یەکێکە لە گەورەترین کەسایەتییەکان کە لە گۆڕانکارییەکانو شارستانییەتی مرۆڤایەتیدا پێشەنگ بووەو لەو کەسانەیە پەیوەست بووە بە ڕاستیو رووداوەکانی سروشت.

ئینسلێر: زەردەشت لە کۆمەڵگایەکەوە ھات کە گرنگییان بە ئایینو ئەدەبی ئایینی دەداو زانیاریی تەواوی لەبارەی فەرھەنگو ئەدەب ھەبوو. لای زەردەشت راستی (ئەشە)و بیری چاکە (وھومەنە) باشترین شێوازەکانی خواپەرستییە.

بارتولومە: ناوی زەردەشت تەنیا لەناو ئەدەبی ئێراندا نییە، بەڵکوو لە بەرھەمی ئاسووریو ئەرمەنیو عەرەبو چینو یۆنانو لاتینو تەنانەت ئەدەبی ئایسلەندیشدا ھەیە. لەناو گاتاکاندا بوونی زەردەشت ئاشکرایە.

ئەلمستد: ئێمە پێویستمان بە ئەفسانەکان لەبارەی لەدایکبوونی زەردەشت نییە و پێویستیشمان بە ژیانێکی پڕ لە موعجیزە نییە، ھەروەھا پێویست بە دەستنووسێکی مادەکانیش ناکات بۆ ئەوەی شکۆ و گەورەیی زەردەشت ئاشکرا بکەین، لە گوتەکانیەوە دەتوانین فێری ژیان و بیری زەردەشتی بین.

بیزانت ئانی: من رۆژێک لە خەودا دەبینم کە ھەناسەی گەرم و پاکی ئەشوو زەردەشت، دیسان سەرتاپای پەرستگەکان دەگرێو ئایینی زەردەشتی جارێکی دی دەگاتەوە چڵەپۆپەی خۆی. ئایینێک کە وەک گزنگ رۆحی مرۆڤ خاوێن دەکاتەوە و یەکێکە لە مەزنترین ئایینەکانی جیھان.

فرانسیس پاورکاب: من پێم سەیرە ئەگەر زەردەشت ھەزاران ساڵ بەر لە زایین لە ھەلومەرجێکدا کە ھیچ یاسایەک بۆ مرۆڤایەتی نەبوو، نەدەھات و ئەو ئامۆژگارییانەی نەدەھێنا کە پاش ھەزاران ساڵ وەک خۆی ھێشتا بنەماکانی ژیانی مرۆڤایەتییە، جیھان لە چ دۆخێکدا بوو؟

رابیندرانات تاگوور: زەردەشت لە مێژوودا یەکەم کەسە کە ئایینی کرد بە کردارو راستیو چاکەی بە مرۆڤایەتی ناساند. ئەو بە ھاتنی ھەموو نەریتەکانی قوربانیکردن و خوێنڕژان کە بەر لەو باو بوون، نەھێشت.

جان ھینلز: ئایینی زەردەشتی یەکەم ئایینی ئازادیی مرۆڤەکان و مافی مرۆڤە لە جیھاندا.

زودربلوم: ناوی زەردەشت پەیوەستە بە رێنسانسێکی کۆمەڵایەتی و دەروونی، رووداوێکی گەورە بوو لە کوێستانەکانی رۆژئاوا، رووداوێکی چارەنووسساز بوو لە گۆڕانکاریی دەروون و رۆحی نەتەوەیەک و جوگرافیایەکی گەورە.

ساموئیل لنگ: ھاوسەنگی لەنێوان ھۆکارە دەروونیو جەستەییەکان، یەکێکە لە ئامۆژگارییەکانی زەردەشت کە پاش ھەزاران ساڵ بووە بە باوەڕی جیھانی نوێو مۆدێڕن. مەسیحییەکان بەبێ ئەوە بزانن زەردەشتین، حەزرەتی مەسیحیان بەجێی ئەھورامەزدا گرتووە..

 

بڕوانە / https://zh-hk.facebook.com/permalink.php?story_fbid=2522185694555364&id=175775779196379

 


>>>  گه‌ڕانه‌وه  <<<